قەدەغەی ھاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398937-قەدەغەی_ھاتنی_گەشتیارانی_بیانی_بۆ_ئێران_بەردەوامە
نێونەری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ڤیزای گەشتیاری بە فەرمانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنای ئێران ئێشتاش دەرناچێ و وەستاوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2021 10:26 Asia/Tehran
  • قەدەغەی ھاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران بەردەوامە

نێونەری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ڤیزای گەشتیاری بە فەرمانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنای ئێران ئێشتاش دەرناچێ و وەستاوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سالاریان سەرۆکی نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە ، ڤیزای گەشتیاریی ئێران ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی رێکارنامەکانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنا سنووردار کراوە . 

ناوبراو جەختی کردەوە وەزارتی دەرەوەی ئێران خۆی ڕاستەوخۆ لە بارەی دەرکردنی ڤیزا بڕیار نادات و ئێستاش لەبەر فەرمانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنا سنووردار کراوە  و ھەرکات  لە بارەی ھەر وڵاتێک فەرمانێک بدرێ بە پێی ئەوە کار دەکرێت .

گوتیشی : ئێستاکە بۆ کەسانی بیانی تەنیا ڤیزای تیجاری و دەرمان ئەویش دوای لێکدانەوە دەردەکرێ .