دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 259 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398951-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیانلەدەستدانی_259_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18632 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2021 18:14 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 259 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18632 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 259 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 88 هەزار و 532 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 664 هەزار و 286 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 239 هەزار و 179 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.