ھاریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران: دیپلۆماتەکانی نێو سەرکۆنسولگەریی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستاندان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399684-ھاریکاری_وەزیری_کاروباری_دەرەوەی_ئێران_دیپلۆماتەکانی_نێو_سەرکۆنسولگەریی_ئێران_لە_ھەراتی_ئەفغانستاندان
ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ سەرکۆنسولگەریی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستانی کرد و پێی داگرت: ھێزەکانی بەڕێوەبەری شار بەڵێنمەندی دابین کردنی ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی سەرکۆنسولگەری ، دیپلۆماتەکان و کارگێڕانی ئەو بینایەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2021 14:41 Asia/Tehran
  • ھاریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران: دیپلۆماتەکانی نێو سەرکۆنسولگەریی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستاندان

ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ سەرکۆنسولگەریی ئێران لە ھەراتی ئەفغانستانی کرد و پێی داگرت: ھێزەکانی بەڕێوەبەری شار بەڵێنمەندی دابین کردنی ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی سەرکۆنسولگەری ، دیپلۆماتەکان و کارگێڕانی ئەو بینایەن.

«سەیید ڕەسوڵ موسەوی» ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆزی ھەینی لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئیدارەی ھەراتی تالیبان کەوتووەتە ژێر ڕکێفی ھێزەکانی تالیبانەوە، نووسی: سەرکۆنسول، دیپلۆماتەکان و کارگێڕانی سەرکۆنسولگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو بیناکەدان و بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵدا دەگرین.

ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ھێزەکانی بەڕێوەبەری شار بەڵێنی دابین کردنی ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی سەرکۆنسولگەری ، دیپلۆماتەکان و کارگێڕانی ئەو بینایەیان داوە.

شاری ھەراتی ئەفغانستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە لایەن ھێزەکانی تالیبانەوە داگیر کرا.