ئاب 16, 2021 20:38 Asia/Tehran
  • دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان تەوەرەی وتووێژی زەریف لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان

لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ناردراوی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان، دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «یوە شیائۆ یۆنگ» ناردراوی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ کاروباری ئەفغانستان لە تاران،، وێڕای ڕێز گرتن لە پەنجاھەمین ساڵگەڕی دەست پێ بوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی دوو وڵات، لە پاش شی کرانەوەی ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، جەخت لە داکۆکیی ئێران لە ئەنجومەنی ھاواھەنگیی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەستەڵاتی لە ئەفغانستان کرایەوە بە مەبەستی پێشگرتن بە ھەرچەشنە توندوتیژییەک و سەرھەڵدانی شەڕ لەم ھەل و مەرجەی ئێستای ئەفغانستان.

زەریف پرسی بێ پەسیوکراونی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان و ھرووژم بردنیان بۆ وڵاتانی دراوسێی بە یەکێک لە گرینگترین و دەستبەجێ ترین پرسەکانی سەرچاوە گرتوو لە ڕەوشتی تازەی ئەفغانستان زانی  کە بە تایبەتی بەسەرنجدانی دۆخی دژواری تەشەنای کۆرۆنا دەبێ بەبڕشتانە سەرنجی بدرێتێ.

لە دیدارەکەدا، «یوە شیائۆ یۆنگ» ناردراوی تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ کاروباری ئەفغانستانیش وێڕای پیرۆز کردنی پەنجاھەمین ساڵگەڕی دەست پێ بوونی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان دوو وڵات، ھاوکاریی ستراتژیی ھەردوک وڵاتەکەی لە بواری جۆربەجۆردا بە گرینگ نرخاندو ڕوانگەی وڵاتەکەی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان شی کردەوەو لە سەر پێویستیی ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت دراوسێکانی ئەفغانستانی پێی داگرت.

 

سەرپەیڤ