ئاب 17, 2021 03:21 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئێران بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت لە ئەفغانستان ھەوڵ دەدات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئێران بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت کە پێویستییەکی ئەمڕۆی لە ئەفغانستانە، ھەوڵ دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ، سەقام و ئاسایشت و تەناھیی بە مافی جەماوەری ئەفغانستان زانی و پێی داگرت: ئێران بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایشت کە پێویستییەکی ئەمڕۆی لە ئەفغانستانە، ھەوڵ دەدات و وەکو وڵاتێکی دراوسێ و برا، تەواوی تاقمەکان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی نیشتیمانی بانگێشتن دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو باوەڕەدایە کە چەسپێندرانی خواستی جەماوەری چەوساوەی ئەفغانستان بەردەوام ئاسایشت ھێن و سەقام خولقێن بووە، وتیشی: ئێران وێڕای پێ و شوێن گرتنی وریایانەی گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە، پابەندی پەیوەندی و دابی ی دراوسێتی لەگەڵ ئەفغانستانە.

ڕەییسی وتیشی: شکست ھێنانی سەربازی و کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەبێ بکرێتە دەرفەتێک بۆ بووژانەوەی ژیان، ئاسایشت و ئاشتیی پاوەجێ لەو وڵاتەدا.

سەرپەیڤ