ئاب 19, 2021 00:18 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکاو ناتۆ لە ئەفغانستاندا بە ئامانجەکانیان نەگەییشتن

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکاو ناتۆ لە ئەفغانستاندا بە ئامانجەکانیان نەگەییشتن.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا نووسی: سەرباری ئەو ھەموو بانگەشەیەی دیموکراسی و شەڕ دژی تیرۆریزم، ڕووداوەکانی ئەفغانستان و ھەڵوێستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ناتۆ ئەوە دەسعەلمێنن کە ئەوانە بە دەست درێژکاری و داگیرکردنی ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکە تەنیاو تەنیا بە دووی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە بوون و کەچی بەو ئامانجانەش نەگەییشتن.

زەریف وتیشی: ئەمریکاو ناتۆ لە ئێستادا بێ ھیچ لادانێک لە سەریانە ئەو کارانەیان قەرەبوو کەنەوە.

تالیبان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئوت چوونە نێو کابۆلی پێتەختەوەو «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی ئەم ھێزانە لە کابۆل ھەڵات.

سەرپەیڤ