ئاب 21, 2021 14:36 Asia/Tehran
  • پێشوازیی فەرمیی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» لە سەرکردەی ھێزی دەریایی پاکستان

ئادمیراڵ «موحەممەد ئەمجەد خان نیازی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی پاکستان بەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن دەریادار«شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئادمیراڵ «موحەممەد ئەمجەد خان نیازی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی پاکستان بەیانیی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازی وێڕای ئامادە بوون لە مۆزەخانەی نیشتیمانیی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەڤانیی پیرۆز لەگەڵ ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتووێژی کرد.

لەم سەردانەدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی سەرکردەی ھێزی دەریایی ئێران ئەنجامی گرتووە، تیشک خرایە سەر، پەرە پێ دانی پەیوەندیی سەربازی، قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان لە بواری دەریایی، پاراستنی ئاسایشتی ناوچەکە، بەھرەوە رگرتن لە ئەزمونی سەربازیی یەکتر بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و فەرمانگرییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی ھەردووک لا لە ڕووبەری دەریاکان.

لە پەراوێزی ئەم دیدارەدا سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی پاکستان و سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی شەھیدانی ون ، ڕێزیان لە پلەی بەرزی شەھیدانی شەڕی داسەپاو گرت و پاشان بەشە جۆربەجۆرەکانی مۆزەخانەی نیشتیمانیی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەڤانیی پیرۆزیان بەسەر کردەوە.

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی پاکستان سبەینێ یەکشەممە کۆپاپۆڕی دەریایی باکووری ئێرانیش بەسەر دەکاتەوە.

سەرپەیڤ