ئاب 26, 2021 16:50 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی مەھاباد: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی وەک خوێنبایی تیرۆر کردنی شەھید «قاسم سولەیمانی» لە ناوچەکە دەستی پێ کراوە

بەرنوێژو ئیمام جومعەی شاری مەھاباد وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوشتی ئەفغانستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناڤین وتی: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی وەک خوێنبایی تیرۆر کردنی شەھید «قاسم سولەیمانی» لە ناوچەکە دەستی پێ کراوە

مامۆستا«عەبدوسەلام ئیمامی» بەرنوێژو ئیمام جومعەی شاری مەھاباد لە دیدارێکی گەرم و گوڕدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئیداریی مەھاباد بە بۆنەی حەوتەی دەوڵەتەوە، وتی: کشانەوەی ھێزەکانی بیانی بە تایبەت ھێزەکانی ئەمریکا وەک خوێنبایی تیرۆر کردنی شەھید «قاسم سولەیمانی» لە ناوچەکە دەستی پێ کراوەو لە ئۆستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەلەقاژەی دەربازکردنی ھێزەکانیەتی لە ئەفغانستان.

بەڕێزی تیشکی خستەسەر بۆچوونی ھەڵەی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە لەمەڕ پێکھاتنی ئاسایشت لە لایەن ئەمریکاوەو وتیشی: ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان جارێکی تر ئەوەی دەرخست کە ئەو وڵاتانەی وا متمانە بە ئەمریکا بکەن، پەژیوان دەبنەوەو بەرھەمی بوونی ھێزی بیانی فەوتان و چارەڕەشی نەبێ، ھیچی تریان بۆ بەدیاری ناھێنێ و ھیچ شتێکیشیان بۆ ناگۆڕێت.

بەرنوێژو ئیمام جومعەی شاری مەھاباد بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بەس لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئەم ھەموو ساڵە لە ناوچەکەدا ماوەتەوە، وتیشی: دەستەڵاتدارانی ئەمریکی بۆخۆیان دەزانن کە ئامادە بوونیان لە ناوچەکە بێ ماناو ناکاریگەرەو ئەگەر بڕیار بێ ئاسایشتێکیش لە ناوچەکەدا دابین بکرێت، ئەوە وڵاتانی ناوچەکەن کە دابینی دەکەن و توانای ئەو کارەشیان ھەیە.

مامۆستا«عەبدوسەلام ئیمامی» لە درێژەی وتەکانی دا وێڕای پیرۆزبایی کردنی حەوتەی دەوڵەت ، وتیشی: بەھیوام کابینەی سەرۆک کۆماری تازە ببێتە سەرچاوەی خێر بۆ گەلی ئێران و گۆڕدرانی بارودۆخەکە بە قازانجی خەڵک بێت.

جێگای ئاماژەیە، حەوتەی یەکەمی مانگی خەرمانانی ھەموو ساڵێک بە بۆنەی شەھیدکرانی «موحەممەد عەلی ڕەجایی» سەرۆک کۆماری پێشووترو حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد جەواد باھونەر» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێران، لە ئێراندا وەک حەوتەی دەوڵەت ناودێری کراوە.

 

سەرپەیڤ