ئه‌یلوول 02, 2021 15:01 Asia/Tehran
  • سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران: کەناراوەکانی مەکران دەروازەی ئابووریی ئێرانە بەرەو جیھان

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: کەناراوەکانی مەکران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵات دەروازەی ئابووریی ئێرانە بەڕەو جیھان .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمیری دەریادار« شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران،وتی: ھێزی دەریایی ستراتژیی ئەرتەش لە قوڵترین دەریاکاندا ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ھەڵ کردووە.

ئەمیری دەریادار« شەھرام ئێرانی» وتیشی: ئەوەی وا سەرکردەی ھێژی تێکڕای ھێزە چەکدارەکان (مدظله العالی) لە ھێزەکان چاوەڕوانی دەکەن ھێزو دەستەڵاتە ھەتا وەکو ھێزە چەکدارەکان لە بەرامبەر ملھوڕایەتیی دوژمناندا بەوپەڕی دەستەڵاتەوە بوەستین و وەڵامیان بدەینەوە.

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: حۆڕاگری و ڕاوەستان و شێلگیر بوون لە دەرەنجامی کارەکاندا خۆیان پیشان دەدەن، با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە یەکەم ئەوبەرایەتی ئیمامی حسەین(ع) بەرەڤانی کردن لە خەڵک بوو، کەوا بوو ئێمەش وەک ھێزی دەریایی ستراتژیی ئەرتەش بەرەڤانی کردن لە خەڵک دەکەین بە یەکەم ئەوبەرایەتی و ئەرکی خۆمان.

ئەمیری دەریادار« شەھرام ئێرانی» جەختی لەوەش کردەوە کە: لە قەواخی دیپلۆماسیی بەرگریکارانەو پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان، ھەوڵێکی زۆرمان دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ