ئه‌یلوول 16, 2021 12:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەرەو تاجیکستان وەڕێ کەوت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بەرەو تاجیکستان وەڕێ کەوت.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی «ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای» تارانی بەرەو دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان بەجێ ھێڵا.

لە ئاھەنگی بەڕێ کردنی سەرۆک کۆماردا «موحەممەد موخبیر» یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆمارو کۆمەڵێک لە وەزیرەکان بەشدار بوون.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە سەردانەکەی تاجیکستانی دا وەزیرانی دەرەوە، وزە، ھەرەوەزی و کارو تەناھیی کۆمەڵایەتی، داد، میراتی فەرھەنگی و گەشتکاری و پیشەی دەستی، یاوەرینی.

ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەیی ئایەتوڵڵا ڕەییسییە لە پاش ھەڵبژێردرنی وەکو سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی.

سەرپەیڤ