ئه‌یلوول 16, 2021 20:13 Asia/Tehran
  • دیدارو وتووێژی سەرۆک کۆمارانی ئێران  ئوزبەکستان

سەرۆک کۆمارانی ئێران ئوزبەکستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگھای لە دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» و «شەوکەت میر زیاف» سەرۆک کۆمارانی ئێران  ئوزبەکستان ئەمڕۆ پێنج شەممە  لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگھای لە دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ بە مەبستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی ھاوکارییەکانی شانگھای و دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرکردەکان لەم دانیشتنەدا سەردانی دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستانی کرد.

کۆمەڵێک لە وەزیرانەکانیش لەم سەردانەی دا یاوەری «ڕەییسی»ـن.

سەرۆک کۆماری ئێران سبەینێ ھەینی لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوەی ھاوکارییەکانی شانگھای وتارێک پێشکەش دەکات. ھەروەھا بڕیاریشە لەم سەردانەدا ھێندێک گرێبەستی مافەوانی، سیاسی و ئابووریش لەگەڵ تاجیکستان لە لایەن سەرۆک کۆمارانی ئێران و تاجیکستانەوە واژۆ بکرێت.

سەرپەیڤ