ئه‌یلوول 28, 2021 21:11 Asia/Tehran
  • دەریادار ئیرانی لە شاری سنەوە ڕایگەیاند: ھێزە چەکدارەکانی ئێران یەکدەست لە بەرامبەر دوژمنان دا وەستاون

سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو پەڕی ئامادەییەوە یەکدەست لە بەرامبەر دوژمنان دا وەستاون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئیرانی» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ھەر بە دەم گەییشتنی بە سنەی زیدەکەی و لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران وتی: ھاوسەنگەرەکانم لە ئێستادا لە قوڵایی دەریادا ئامادەن و کەمترین مەودایەک کە لە ژێر چاودێریماندایە دووھەزارو ٥٠٠ کیلومەتر لە سنوورەکانی وڵات دوورە.

وتیشی: دوا فەرمانگرییەک کە بەجێمان ھێنا، پێوانی ٤٥ ھەزار کیلومەتر ڕێی دەریایی بوو، واتە زیاتر لە ئەستوورایی زەوی و سێ ئەقیانووسی ھەڕەمەمان وەپشت سەر ناو بەلای ٥٥ وڵات دا تێپەڕین بەبێ ئەوەی کە پێویستمان پێیان بێت.

ئەم سەرکرە کوردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەم گەییشتنی بە پارێزگای کوردستان بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی شەھیدانی زیدەکەی لە پلەبەرزی شەھیدانی کوردستان ڕێزی گرت.

 

سەرپەیڤ