تشرینی یه‌که‌م 04, 2021 06:20 Asia/Tehran
  • فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش: ئیزنی گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ئێران بە کەس نادەین

فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە بوونی ڕژیمی زایۆنی لە سنوورەکانی خۆمان قبووڵ ناکەین، وتی: ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین و ئەوە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیرعەلی حاجیلوو وتی: ئیزنی جووڵانەوە بە هیچ گرووپ و لایەنێک نادەین و ئەرتەش و هەموو هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و توانایانەوە لە سنوورەکاندا خەریکی چالاکین.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە مانۆڕی فاتحانی خەیبەر پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕژیمی زایۆنی بووە، ڕایگەیاند: ئێران لە دوو سەدەی پێشوودا هەرگیزدەسپێکەری شەڕنەبووە بەڵام کاتێک مەترسی لە سەر بووبێت، بە هەموو هێزەوە بەرگری لە خاک و وڵاتی کردووە.

ناوبراو جەختی کردەوە: بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جووڵانەوەکانی ڕژیمی زایۆنی کۆنترۆڵ دەکات و لە سەری هەستیارە.

ئەو هەروەها وتی: وڵاتی دراوسێ لە پڕوپاگەندەی میدیایی و دووبەرەکی خۆ ببوێرێ. ئێمە ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین.

سەرپەیڤ