لە مەشقی سەربازیی هاوبەشی زۆڵفەقار ١٤٠٠ ، هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانی
تشرینی دووهم 08, 2021 17:21 Asia/Tehran
لە دووهەمین ڕۆژی مەشقی سەربازیی هاوبەشی زوڵفەقاری 1400 ی ئەرتەش، ژێردەریاییەکانی تارق و غەدیر ئامانجی خۆیان پێکا .
بە پێی هەواڵی وئاژانسی مێهر، ئەمیر دەریادار سەید محەمەد مووسەوی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ژێردەریایی غەدیر بە هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانیی وەلفەجر ئامانجی خۆی لە دەریادا بە باشی پێکا.
دەریادار مووسەوی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەرگیز نایانەوێ لەم ناوچەدا ئاسایش بەردەوام بێت، وتی: ئەمڕۆ تیرۆریزم و زایۆنیزم ئاسایشی ناوچەیان خستۆتە مەترسییەوە بۆیە ئێمە پێمان وایە سەقامگرتنی ئاسایش پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە.