تشرینی دووه‌م 28, 2021 17:15 Asia/Tehran
  • فەرماندەی کوردی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران : ھەرسێ بازنەی ئەم ھێزە بەھێز دەکرێن

فەرماندەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند ھێزی ستراتژیکی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە ھەر سێ بواردا بەھێز دەکرێت .

ئەمیری دەریاوان شەرام ئیرانی فەرماندەی کوردی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵدەریی تەسنیم بە بۆنەی حەوتی سەرماوەز رۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران گوتیشی : ھێزی دەریایی دەبێ لە سێ بواری سەرەکیی ژێر ئاو ، سەر ئاو و ئاسمان چالاکی بکات .

دەریاوان ئێرانی بە ئاماژە بە فەرمانبەریەتی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری سئلامیی ئێران بۆ ئامادەبوون لە ئاوە ئازادەکان گوتی : پاپۆڕی قورسیش لە ئامرازەکانی پێویستی ئەم ھێزەیە بۆ ئامادەبوونی بەردەوام لە ئاوە ئازادەکان . 

ئەڕۆ یەکشەممە حەوتی سەرماوەز ساڵھاتی داستانی پاپۆڕی موشەک ھاوێژی پەیکان و رۆژی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئسلامیی ئێرانە . 

لەو رۆژەدا ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە ھەڵمەتێکی داستان ئاسادا ، ھێزی دەریایی ئەرتەشی رژێمی بەعسی عێراقی تێکشکاند . 

سەرپەیڤ