کانونی یه‌که‌م 03, 2021 08:22 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس تەوەرەی دیدارەکەی باقڕی لەگەڵ گروسی دا بوو

دانوستانکاری باڵای ئێران وتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەتوانێ ڕۆڵێێکی تەکنیکیی ئەرێنی لە دانوستانەکانی ئێران و چوارکۆ یەک بگێڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای ئێران، ئێوەرەی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی ڤییەنا، دوای دیدارەکەی لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لە سەر بەڵداریی چالاکانە و ئەرێنی لە وتووێژەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان.

ھەر لە ھەمان کات دا نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە چاوپێکەوتنی باقڕیی کەنی لەگەڵ گروسی نووسی: کەش دیدارەکە سارندەو پۆزیتیڤ بوو.

لەو توییتەدا ھاتووە: ئێران ھۆگریی ڕاستەقینەی خۆی بۆ بەردەوام کردنی ھائکاریی نزیک لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و ھەروەھا ھەڵس و کەوتی چالاک لە دانوستانەکانی ڤییەنا ڕاگەیاندووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش پاش دیدارەکەی لەگەڵ دانوستانکاری باڵای ئێران لە توییتێردا نووسی: بەردەوام کرانی ھاوکاری لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی دانوستانەکانی بەرجام و ھەروەھا بابەتەکانی پەیوەست بە چالاکیی دوو قۆڵی بە وردی تاتوێ کرا.

سەرپەیڤ