کانونی یه‌که‌م 03, 2021 14:55 Asia/Tehran
  • باقڕی: بەڵگەیەکی سێھەمیش ھەیە کە ھێشتا ڕادەستی لایەنی بەرامبەر نەکراوە

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: جیا لەو دوو بەڵگەیەی وا شەوی پێنچ شەممە خرایە بەر دەستی لایەنەکانی بەرامبەر لە ڕێککەوتنی بەرحام، بەڵگەیەکی سێھەمیش ھەیە کە ھێشتا نەخراوەتە ڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «عەلی باقڕی» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی کیۆدۆی ژاپۆن لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە ئایا بابەتی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان ھەنگاو بە ھەنگاو دەبێت یان بە یەکجاری، وتی: ھەڵگیرانی بایکۆتەکان ھەنگاو بە ھەنگاو نابێت.

باقڕی ھەروەھا لە بارەی ماوەی تاقیکردنەوەی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانیش وتی: ئێران سێ بەڵگەی ئامادە کردووە کە ھێشتا بەڵگەی سێھەمی ڕادەستی لایەنی بەرامبەر نەکردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی باقڕی، ئێران لەو بەڵگە سێھەمەی کە ڕادەستی لایەنی بەرامبەری بەجامی دەکات لە بارەی ماوەی تاقیکردنەوەی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان ھێندێک تێبینی و پێشنیاری ھەیە کە باسیان دەکات.

یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی شوێنھاتی ئەو دوو بەڵگەیەش کە شەوی پێنج شەممە ڕادەستی لایەنی بەرامبەر کراوە، وتی: ھەردووک لا ھێشتا خەریکن لە بارەیەوە وتووێژ دەکەن.

سەرپەیڤ