کانونی یه‌که‌م 03, 2021 19:24 Asia/Tehran
  • باقڕیی کەنی: مۆڵەت بە لایەنەکانی دانوستانکار دراوە ھەتا بۆ ڕاوێژ بگەڕێنەوە پێتەختی وڵاتەکانیان

دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژەکانی ڤییەنا بەرلە گەڕانەوەی بەرەو تاران وتی: مۆڵەت بە لایەنەکانی دانوستانکار لە لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دراوە ھەتا بۆ ڕاوێژ بگەڕێنەوە پێتەختی وڵاتەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژەکانی ڤییەنا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ھەینیی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ھەڵسەنگاندنێکی تێروتەسەل لە بارەی چەند ڕۆژ وتووێژ لە ڤییەنا بە ھۆی لایەنە جۆربەجۆرەکانەوە ئەنجامی گرت.

«باقڕیی کەنی» بە دەربڕینی ئەمەی کە لەم دانیشتنەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە نایاساییەکان و پرسی ناڤۆکی لە سەر مێزە، وتیشی: لایەنەکانی بەرامبەر ڕایانگەیاندووە کە بۆ وەڵام دانەوەی بەڵگەمەندو لۆژیکانەی پێشنیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستیان بە پرس کردن بە پێتەختەکانیانە. بەم پێیەش مۆڵەت درایە لایەنەکانی بەرامبەر ھەتا دوای ڕاوێژ کردن لە پێتەختی وڵاتەکانیان بەم زووانەو لە ماوەی حەوتەی داھاتوو وتووێژەکان لە ڤییەنا بەردەوام بکرێنەوە.

خولی تازەی دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و بووژاندنەوەی بەرجام لە ڕۆژی دووشەممەوە ٢٩ی نوامبەر لە پێتەختی نەمسا دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ