کانونی یه‌که‌م 10, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • دەستبەکار بوونی کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی

شانزەھەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی لە ئەستەمۆڵی تورکیا دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس،شانزەھەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی بە ئامادە بوونی سەرۆک پەرلەمانەکان و شاندە پەرلەمانی و دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە، لە کۆشکی «دوڵما باخچە»ی ئەستەمۆڵ دا دەستی پێ کرا.

شاندی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش داگری سارا فەلاحی، ئیبراھیم ڕەزایی و ئەبولفەزڵ عەمویی، ئەندامانی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس و عادڵ نەجەف زادە سەرۆکی تاقمی دۆستایەتی و پەرلەمانیی ئێران و تورکیاو بە سەرۆکایەتیی موحەممەد باقڕ قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەشداری کۆبوونەوەکەن .

قاڵیباف ڕۆژی ڕابردوو لە یەکەم گەشتی بۆ ئەستەمۆڵ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوانی ئابووری و بازرگانیی ئێران کە لە تورکیادا سەقامگیرن و ھەروەھا ژمارێک لە سەرمایەدانەران و بەڕێوەبەرانی ھوڵدینگە گەورە تورکییەکانی چالاک لە ئێراندا دیدارو وتووێژی کرد ھەتا لە نزیکەوە ئاگاداری پرس و گرفتی ئەم چالاکە ئابوورییانە بێتەوە.

سەرپەیڤ