دەریادار ئێرانی : بایکۆتەکان ھیچ کاریگەرییەکیان لە سەر ئامادە بوونی دەریایی ئێران نییە
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بە پشتبەستن بە توانایی نێوخۆیی بایکۆتەکان ناتوانن ھیچ شوێنێک لە سەر ئامادە بوونی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابنێن.
بە پێی ڕاپۆرای ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ پەیامنێری ئێران پرێس لە بوشەھری باشووری ئێران وتی: جیا لە جێگۆڕکێی سادە لە لە ئاوگەڕێکی دەریایی دا، ھێزێکی دەریایی توانا دەبێ کاریگەرو شوێن دانەریش بێت و لەوەش گرینگتر، ھێزی دەریایی ئەرتەش مایەیە سەربەرزیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی چالاکیی باڵاو دڵنیاو پاوەجێی ھێزی دەریایی ئەرتەش وتی: چێکرانی ماتۆڕی دیزڵی دەریایی، بەم واتایەیە کە ھەڕەشەو بایکۆت و پیلان ھیچ شوێنێک لە سەر ئامادە بوونی دەریایی ئێران دانانێت.
ئەمیر دەریادار ئێرانی وتیشی: ئەمڕۆ ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لەسەر لوتکەیەک وەستاوە کە دەتوانێ بە پشت بەستن بە توانایی خۆماڵی لە حاسەی دەریایی دا چالاکی بنوێنێ و ئامادە بوونێکی کارای ھەبێت.