کانونی دوھەم 04, 2022 18:07 Asia/Tehran
  • دادئەستێنی گشتیی ئێران: ٧٤ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆری شەھید «سولەیمانی» شارومەندی ئەمریکین

دادئەستێنی گشتیی ئێران تیشکی خستە سەر ناس کرانی ١٢٧ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» و ھتوڕێکانی و وتی: لەم ژمارەیە حەفتاوچواریان شارومەندی ئەمریکین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، حوججەتولئیسلام «موحەممەد جەعفەر مونتەزری» دادئەستێنی گشتیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھێزی دادەڤانی وێڕای ئاراستەکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ھەوڵەکانی دەزگای دادی وڵات لەمەڕ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری «سەردار سولەیمانی» وتیشی: ڕەوتی پێ و شوێنگرتنی دادەڤانیی ئەم تیرۆرە ناجوامێرانەیە لە چوارەمی ژانویەی ٢٠٢٠ واتە لە سبەینێی ڕۆژی شەھید کرانی «سەردار سولەیمانی» و ھاوڕێکانی دەستی پێکرا.

دادئەستێنی گشتیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە نامەناردن و بەڕێوە بردنی چەندین کۆبوونەوە لە نێوان  دادئەستێنی گشتی و بەرپرسانی ئەوکاتی وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی ئیتیلاعات لە ماوەی ڕۆژان و حەوتەکانی دوای تیرۆری «شەھید سولەیمانی» وتیشی: سکاڵای ئەم دۆسیەیە ئامادەی ڕەوانەکردنە بۆ دادگا.

«مونتەزری» وێڕای ئاماژە کردن بۆ ھاوکاریی ادەڤانیی بەربڵاوی ئێران و عێراق لە ساڵی ڕابردووەوە ھەتا ئێستا لە مەڕ دۆسیەی شەھید سەزدار سولەیمانی وتیشی: ئەم ھاوکارییە بە شێوەیەکی جێگای قەبووڵ خەریکە دەڕواتە پێشەوە.

سەرپەیڤ