پەرلەمانی ئێران بودجەی ساڵی داھاتووی پەسەند کرد
کانونی دوھەم 09, 2022 12:51 Asia/Tehran
ئەندامانی پەرلەمانی ئێران ، خاڵە گشتیەکانی بودجەی ساڵی داھاتوو ( 1401ی ھەتاوی ) یان پەسەند کرد .
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە خاڵە گشیتەکانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوویان پەسەند کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە 174 دەنگی ئەرێ ، خاڵە گشتیەکانی بودجەیان پەسەند کرد .
لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دا ، ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کۆمار ، بۆ بەرگریی لە خاڵە گشتیەکانی پرۆژە یاسای 1401 وتارێکی پێشکەش کرد .