مەزنایەتی ئێران لە سای توانایی گەنجە ئێرانییە کان
فەرماندەری هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: ئەمرۆ پاپۆرشکێنە سازکراوەکانی دەستی لاوە ئێرانییەکان مەزنایەتی و دەستەڵات لە دەریاکاندا بۆ وێرانی ئیسلامی دەخولقێنن.
ئەمیری دەریادار" شەهرام ئێرانی" فەرماندەری هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕۆڵی ئیسارگەران و پێشەنگانی لە پەیوەندی لەگەڵ گواستنەوەی ئەزموون وتاقیکارییەکانی چەند دەیە هەوڵی ڕاستبێژانەی بۆ لاوە چالاکە شۆڕشگێڕەکان، لە ڕووی پێشکەوتنە بەرچاوەکانی هێزی دەریایی بەکاریگەر زانی و گوتیشی: ئەگەر ئەمڕۆ پاپۆڕ شکێنەکان بە دەستی توانای لاوە شۆڕشگێڕەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش چێ دەکرێن لە دەریاکان دا بۆ ئێرانی ئیسلامی مەزنایەتی دەخولقێنن، لەبەر هەوڵ و تێکۆشانی پێشەنگە کۆڵنەدەرەکانمانە.
دەریادار ئێرانی شانازی خولقاندنەکانی کۆپاپۆڕی ٧٥ـی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەگەڵ هەوڵ و خەباتی پێشەنگانی هێزی دەریایی ئەرتەش بە موتوربەکراو زانی و وتی: پێشەنگانی ئەرتەشی ئێران بە خیرەتی دینی،خیرەتی نیشتمانی وگواستنەوەی ئەزمونەکانیان، لە هەموو شانازی خولقاندنەکانی هێزی دەریایی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نیزامی پیرۆزی ئیسلامی بەشدارن.