ئەرتەشی ئێران یەکەی مووشەکیی هێزی زەوینیی پێکهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405390-ئەرتەشی_ئێران_یەکەی_مووشەکیی_هێزی_زەوینیی_پێکهێنا
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وێڕای ئاماژە بە پێکهاتنی یەکەی مووشەکی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، وتی: هەندێ سەرچاوەی داراییمان دابین کرد بۆ ئەوەی بتوانین جیهازاتی هێزی زەوینی بگۆڕین و جیهازاتی پێویست بۆ هێزی کاردانەوەی خێرا دابین بکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2022 04:07 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی ئێران یەکەی مووشەکیی هێزی زەوینیی پێکهێنا

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وێڕای ئاماژە بە پێکهاتنی یەکەی مووشەکی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، وتی: هەندێ سەرچاوەی داراییمان دابین کرد بۆ ئەوەی بتوانین جیهازاتی هێزی زەوینی بگۆڕین و جیهازاتی پێویست بۆ هێزی کاردانەوەی خێرا دابین بکەین.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کیومەرس حەیدەری وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەرتەش لە بەرەڤانی پیرۆزدا ڕۆڵی گرینگی گێڕا، وتی: لە کاتی بەرەڤانی پیرۆزدا، هێزی زەوینی ئەرتەش لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکاندا ئامادە و یاریدەری میللەت بوو.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە جیهازاتی هێزی زەوینی ئەرتەش، ڕایگەیاند: سەرچاوەهایەکمان دابین کرد بۆ ئەوەی بتوانین جیهازاتی هێزی زەوینی بگۆڕین و جیهازاتی پێویست بۆ هێزی کاردانەوەی خێرا دابین بکەین.