ئادار 17, 2022 21:17 Asia/Tehran
  • سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەش: ئاسایشتی دەریایی ئێران بۆ ناوچەکەو جیھان کاریگەرە

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو ئاسایشتەی کە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەزاران کیلومەتر دوورتر لە ئێران پێکی ھێناوە، بۆ ناوچەکەو جیھان کاریگەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی»  سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھیەنگی پەروەردەی فێرخوازانی کەرتی پسپۆڕیی دەریایی باقڕولعلوم(ع) لە ڕەشت ناوەندی پارێزگای گێلان لە باکووری ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمن ئەمڕۆ لە بەرامبەر مستی ئاسنینی ئێرانیەکاندا بێ تواناییە وتیشی: پەیوەندیی زۆر لە ھیەموو بوارەکاندا لە نێوان خەڵک و ھێزە چەکدارەکان لە ئاردایە.

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ستراتژیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵک لەپاش شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم پەیوەندییە بوو بە یەکگرتنێکی سەرتاسەری کە لە ماوەی ٨ ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزبەدی کراو لە پاش ئەوەش ھەروا بەردەوامە.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ئامادە بوونی کارای ئێرانییەکان لە گۆڕەپانەکانی شۆڕش دا وتیشی: لاوانی ئێرانی ئەمڕۆ لە تەنیشتی ھاوسەنگەرانی دیکەی خۆیان ھەزاران کیلومەتر دوورتر لە گوێئاوەکانی وڵات ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن و لە دەریای سوورو باکووری ئەقیانووسی ھیند شەووڕۆژ شادەماری ئابووریی وڵات دەپارێزن.

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەو ئاسایشتەی کە ھەزاران کیلومەتر دوورتر لە ئێران بەدی ھاتووە و بۆ ناوچەکەو جیھان کاریگەرە، بەرھەمی بوێری و چاونەترسی و گیان بەختکاریی لاوانی ئەم ئاوو خاکەیە.

سەرپەیڤ