ئادار 18, 2022 12:46 Asia/Tehran
  • دەست پێکرانی بەھرەوەرگرتن لە یەکەم ڕیزی پاڵاوگەی کەرتی ١٤ی ھەرێمی پارسی باشووری

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران باسی بەھرەوەرگرتن لە یەکەم ڕیزی پاڵاوگەی کەرتی ١٤ی ھەرێمی پارسی باشووریی کردووە.

«موحسینی خوجەستە میھر» بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتی: بارستایی کەرتی ١٤ی ھەرێمی پارسی باشووری بۆ بەرھەمھێنانی ٥٦ ملوێن مەتری شەش پاڵو گەڵاڵەی بۆ داڕێژراوە.

«خوجەستە میھر» وتیشی: بەرنامە ئەمەیە کە ھەر چوار مانگ ڕیزێکی پاڵاوگەی کەرتی ١٤ی ھەرێمی پارسی باشووری بەھرەی لێ وەریگیردرێت.

گەڵاڵەی گەشە پێدانی کەرتی ١٤ی ھەرێمی پارسی باشووری بە مەبەستی بەرھەمھێنانی گازی سروشتی بە ڕادەی دوو مایارد فوتی شەش پاڵوی پێوەر «ھاوتەریب لەگەڵ ٥٦ ملوێن مەتری شەش پاڵو» دەستی پێکراو بۆ وەدی ھێنانی ئەم مەبەستەش چێکران و دامەزراندنی چوار سەکۆی دەریایی ھەر کام بە بارستایی بەرھەمھێنانی ٥٠٠ ملوێن فوتی شەش پاڵو «نزیکەی ١٤ ملوێن مەتری شەش پاڵو» لە ڕۆژدا خرایە بەرنامەی کارەوە.

سەرپەیڤ