کەڵک وەرگرتنی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە ھۆشی دەستکرد
ئادار 19, 2022 20:04 Asia/Tehran
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ھێزی دەریایی ئەرتەش بە نیازە «ھۆشی دەستکرد» لە ئامێرەکانی دا بەکار بێنێ.
ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دنیا بەرەولای کەڵک وەرگرتن لە دەستھاتی تەیاربە ھۆشی دەستکرد ھەنگاو ھەڵدەگرێ و ھەوڵ دەدەین ھەتا ھاوتەریب لەگەڵ زانستی ڕۆژ ھەنگاو ھەڵبگرین.
ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وتیشی: ھێزی دەریایی ڕوانگەیەکی ھەڵمەتبەرانەو زانست تەوەرەی لە بارەی شەڕەکانی داھاتووەوە ھەیەو ھەوڵ د ەدات ھەتا ھاوتەریب لەگەڵ ھەڕەشەی تازە، بەرستایی بەرنگار بوونەوە لە خۆی دا بەدی بێنێ.
جێگای ئاماژەیە ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرلەمەش باسی بەکارھێنانی «ھۆشی دەستکرد»ی لە دەستھاتەکانی دا کرد بوو.