٢٩ ڕەشەمە، ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406358-٢٩_ڕەشەمە_ساڵگەڕی_بە_نیشتیمانی_کرانی_پیشەسازیی_نەوت_لە_ئێران
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ ڕەشەمە (٢٠ی مارچی ٢٠٢٢)، ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتە لە ئێران دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2022 07:12 Asia/Tehran
  • ٢٩ ڕەشەمە، ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوت لە ئێران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ ڕەشەمە (٢٠ی مارچی ٢٠٢٢)، ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتە لە ئێران دا.

٧١ ساڵ لەمەوبەر لە ئاوا ڕۆژێک دا خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسیی ئێران ھاتە ئاراوە.بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران بەرھەمی ڕابوونێکی مێژویی و خەباتێکی بێ بڕانەوەو پڕ جەزرەبە بوو.

گەڵاڵەی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران بیستەمی مارچی ١٩٥١ بە پێشنیاری ئەندامانی لێژنەی نەوت لە مەجلیسی ئێران پەسەند کراو نەوتی ئێران بە شێوەیەکی فەرمی بوو بە نیشتیمانی.

ساڵگەڕی بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێران ھەروەھا خاڵێکی وەرچەرخانیشە لە مێژووی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

بە نیشتیمانی کرانی ئاوەڕێی سووئیز لە میسر بە ڕابەرایەتیی جەمال عەبدولناسریش ھەرلە بە نیشتیمانی کرانی پیشەسازیی نەوتی ئێرانەوە سەرمەشقی وەرگرت.