ئادار 20, 2022 16:04 Asia/Tehran
  • باڵوێزی دانیمارک لە ئێران: نەورۆز کاتی برەو پێ دانی ئاشتی و ڕێزنانی بەرامبەرە

باڵوێزی دانیمارک لە تاران، نەورۆزی بە کاتی برەو پێ دانی ئاشتی و ڕێزنانی بەرامبەر زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، «جەسپر وار» باڵوێزی دانیمارک لە ئێران لە پەیامێکی مەجازی دا وێرای پیرۆزکردنی نەورۆزی ١٤٠١ی کۆچیی ھیەتاوی نووسی: نەورۆز کاتێکە بۆ کۆکردنەوەی دۆستان و خزم و کەس و ئاھەنگ گێڕانی جۆربەجۆرو ھەروەھا برەو پێ دانی ئاشتی و ڕێزنانی بەرامبەر.

کاتژمێر٧ و ٣ خولەک و ٢٦ چرکەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتی گۆڕدرانی ساڵ لە ١٤٠٠ەوە بۆ ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوییە.

سەرپەیڤ