ئادار 20, 2022 18:04 Asia/Tehran
  • باڵوێزی چین لە تاران گەییشتنی نەورۆزی لە جەماوەری ئێران پیرۆزبایی کرد

باڵوێزی چین لە تاران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە خۆی لە تەنیشتی سفرەی حەوت سین گەییشتنی نەورۆزو بەھاری تازەی لە ئێرانییەکان پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «چانگ ھوئا» باڵوێزی چین لە تاران لە توییتێکدا بە بۆنەی نەورۆزو ساڵی تازەی کۆچیی ھەتاوی، گەییشتنی جێژنی نەورۆزی لە جەماوەری ئێران پیرۆز کردو وتی: ھیوادارم ساڵێک تژی لە بەختەوەری و تەندروستیتان ھەبێت.

باڵوێزی چین لە تاران ئەم توویتەی بە وێنەیەکی خۆی لە تەنیشتی سفرەی حەوت سین دا بڵاو کردووەتەوە.

کاتژمێر٧ و ٣ خولەک و ٢٦ چرکەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتی گۆڕدرانی ساڵ لە ١٤٠٠ەوە بۆ ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوییە.

سەرپەیڤ