ئادار 20, 2022 21:43 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاویی وەک «ساڵی وەبەرھێنان، زانستی بنەمایی و کارنانەوە» ناودێر کرد

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ، وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، ساڵی تازەی وەک«ساڵی وەبەرھێنان، زانستی بنەمایی و کارنانەوە» ناودێر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکی  ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ، وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزو ڕۆژانی لەدایک بوونی ھەتاوی درەوشاوەی جیھانی بوون حەزرەتی بقیةالله الاعظم ئیمامی مەھدی(عج) لە گەلی مەزنی ئێران و تەواوی گەلانی ھاوڵ و ھاوپشت و وێڕای پیرۆزکردنی تایبەتیی ئەم ڕۆژانە لە بنەماڵەی بەڕێزی شەھیدان و ھەروەھا گیانبازان و خەباتکاران و خزمەتگوزارانی گەل لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی زانست، تەندروستی، ئاسایشت و بەرخۆدان، ساڵی تازەی وەک«ساڵی وەبەرھێنان، زانستی بنەمایی و کارنانەوە» ناودێر کرد.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ساڵی ١٤٠٠یشی وەک ساڵانی دیکە بە ئاوێتەیەک لە ھەورازونشیو ھێنایە ئەژمار وتی: ھەڵبژاردنی گەورەوگرینگی سەرۆک کۆمارەتی لە گەورەترین دەستکەوت و شیرینییەکانی ساڵی ڕابردوو بوو کە خەڵک سەرباری مەترسیی نەخۆشیی تەشەنای کۆرۆنا بە بەشداری کردن لە ھەڵبژاردن دەوڵەتێکی تازەتینیان ھێنایە مەیدانەوە کە بە پێی نیشانەکان، دەوڵەتێکی جەماوەری و ڕێبازێکی جیاواز لەگەڵ دەوڵەتی بەڕێزی پێشووی لە بەر گرتووەو ھیوای لە دڵی خەڵکدا گەشاندووەتەوە.

بەڕێزی بەرنگار بوونەوەی بەبڕشتانەی کۆرۆناو کەم کرانەوەی جێی سەرنجی زیانەکان لە ئەنجامی دابین کرانی پێکوتە بۆ ھەمووانی بە دەستکەوتێکی دیکەی ساڵی ١٤٠٠ زانی و بۆ دەستنیشان کردنی ترۆپکێکی دیکەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو جەختی لەوە کردەوە کە، لە بەشە جۆربەجۆرەکانی زانست و تەکنۆلۆژیاو وەبەرھێنانی چەند جۆرە پێکوتەی وەجمەندەوە بگرە ھەتا ھەڵدانی سەتەلایت، کارگەلێکی گەورە بوون کە ئەنجامیان گرت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، دان پیادانانی ئەمریکییەکان بە شکستی سەرشۆڕانەیان لە ئەوپەڕی گوشارەکەیان دژی ئێرانی وەک شیرینییەکی ساڵی ١٤٠٠ لە گۆڕەپانی جیھانی دا لێکدایەوەو وتیشی: خۆڕاگریی خەڵک بووە ھۆی ئەم سەرکەوتنەو لە ڕاستی دا ئەمە گەلی ئێران بوو کە سەرکەوت.

بەڕێزی بۆ دەستنیشان کردنی ئەو ڕووداوە جۆربەجۆرانەی ساڵی ١٤٠٠ لە ناوچەکانی دیکەی جیھانیش پێی داگرت: ئەو ڕووداوانە ھەرھەموو ڕێک و دروست بوونی ڕێبازەکەی گەلی ئێرانیان لە خەباتی دژی ئیستیکبار ئاشکرا کرد.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، باری قورسی گوزرەرانی خەڵک، گرانی و ھەڵاوسانی ئابووری»ی بە تاڵ نرین بابەتی ساڵی ١٤٠٠ زانی و وتیشی: گرفتی ئابووری چارەسەری ھەڵدەگرێ و بە دڵنیاییشەوە دەبێ چارەسەر بکرێت، ھەڵبەت دیارە پەلەکردن و چاوەڕوانیی چارەسەربوونی لە ناوکاوی ئەم گرفتە لۆژیکانەو گونجاو نییە، بەڵام بە ھیواین کە بەشێکیان لە ساڵی تازەدا کە ساڵی سەرەتای سەدەی ١٥ی کۆچیی مانگییە چارەسەر بکرێت.

بەڕێزی لە درێژەی وتەکانی دا ئامانج لە دیاری کرانی دروشمی ئەمساڵی بۆ دیاری کردنی ڕێبازی بەرپرسان و کاربەدەستانی دامەزراوەکان و تاک بە تاکی خەڵک گەڕاندەوەو وتی: لە ھێ ندێک لە ساڵەکاندا ھاوتەریب لەگەڵ دروشمی ئەو ساڵانە ھێندێک سەرکەوتنی باش مسۆگەر کرا، بەڵام لە ھێندێک ساڵیش دا کەم و کوڕی ھەبووە. ھەڵبەت لە ساڵی ١٤٠٠ کە ساڵی «وەبەرھێنان ، پاڵپشتی و نەھێشتنی لەمپەرەکان بوو» کارگەلی باش ئەنجامی گرت کە دیارە دەبێ بەردەوام بکرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بۆ ڕوون کردنەوەی ھۆکار چڕ بوونەوە لە سەر پرسی وەبەرھێنان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ، وتیشی: وەبەرھێنان کلیلی چارەسەریی گرفتی ئابووری و ڕێگای سەرەکیی پەڕینەوە لە لەمپەرە ئابوورییەکانە، ئەمە جیا لەوەی کە گەشەی ئابووری، پەرەسەندنی کارنانەوە، کەم کرانەوەی ھەڵاوسان، بەرزبوونوەی ئاستی داھات، چاک بوونەوەی باری ئاسودەیی و خۆشگوزەرانیی گشتی و ھەروەھا پەرەسەندنی متمانە بەخۆبوون و سەربەرزیی نیشتیمانی لە گرێوی برەوپەیداکردنی ئیکسیرێکە بە ناوی وەبەرھێنانی نیشتیمانی کە پشت پێ بەستنی لەماوەی ئەم ساڵانەش دا کاریگەریی باشی ھەبووە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ئەمساڵیش ھەر جەخت لە پرسی وەبەرھێنان دەکەمەوە، ھەڵبەت لە توێژو سیمایەکی تازەی وەبەرھێنان واتە «زانستی بنەمایی» و «کارنانەوە».

بەڕێزی بە پێوەرکردنی «زانستی بنەمایی» و «کارنانەوە»ی بە ھۆکارێکی جوڵانەوەی ھەست پێکراوو بەرەوپێش لە ھەموو ئامانجە ئابوورییەکاندا زانی و وتیشی: دروشمی ساڵی ١٤٠١ بریتیە لە  «ساڵی وەبەرھێنان، زانستی بنەمایی و کارنانەوە» .

سەرپەیڤ