نیسان 18, 2022 11:00 Asia/Tehran
  • هاوکات لە گەڵ رۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ، خۆفڕی

"کەمان ٢٢" فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی درێژ مەودا و ستراتیژیکی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، لە ڕێوڕەسمی رۆژی ئەرتەش دا بۆ یەکەم جار نمایش درا.

 رێوڕەسمی مەشقی ٢٩ی خاکەلێوە، رێزنان لە رۆژی ئەرتەش لە هەموو پارێزگاکانی ئێران دەستی پێکرد.

لەم رێوڕەسمەدا لە دواهەمین ئامێر و دەستکەوتەکانی ئەرتەش روونوێنی دەکرێت کە زۆربەیان لە لایەن پسپۆڕانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێی دواهەمین تەکنۆلۆژی بەرهەم هاتوون.

"کەمان٢٢" کە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٩ روونوێنی لێکرا، یەکەم خۆفڕی سەربازیی ئەرتەشە کە توانای هەڵگرتنی هەموو جۆرە وەجبەیەک و توانایی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر فڕینی هەیە.

ئەم خۆفڕە بێ فڕۆکەوانە توانای هاویشتنی زیاتر لە ٣ هەزار کیلۆمەتری هەیە و دەتوانێ لە بەرزایی ٨ هەزار مەتری دا بفڕێت کە لەم دوو بوارەوە لە چاو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی شاهید ١٢٩ و موهاجیر ٦ لە ئاستێکی سەرتر دایە.

هەروەها دەتوانێ هەموو جۆرە جیهازات و مووشەکێکی لەیزری هەڵبگرێت و توانای ناسین، پاراستن و کۆ کردنەوەی زانیاری و وێنەگرتن لە ئامانجە دوورەدەستەکانی هەیە.

"کەمان٢٢" زیاتر لە یەک تۆن و نیو کێشی هەیە و دەتوانێ ٣٠٠ کیلۆ چەک هەڵبگرێت، درێژاییەکەی ٦ونیو مەتر، بەرزی ٢ و نیو مەتر و درێژایی باڵەکانی زیاتر لە ١٧ مەترە و لە چاو مۆدێلی سەرەتاییەکەی، توانای رێگا بڕینی زیاتر لە ٢ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

ئەم خۆفڕە زۆر لە جۆری ئەمریکیەکەی دەچێت و ئێستا دواهەمین تاقیکارییەکان تێدەپەڕێنێت. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بۆ کۆنترۆڵ و چاودێری ناوچە مەشقەکان لەم فڕۆکەیە کەڵکی وەرگرتووە.

سەرپەیڤ