ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: گەلی فەلەستین سەرباری ستەملێکراوی ھێزمەندە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: گەلی فەلەستینی سەرباری ستەملێکراوی بە ھێزمەندە ناوبردو وێڕای ئاماژە کردن بە خەبات و خۆڕاگریی لاوانی فەلەستینی کە ناھێڵن کێشەی فەلەستین لەبیر بچێتەوە وتیشی: ڕۆژی قودس دەرفەتێکی لەبارە بۆ ڕاگەیاندنی ھاودڵی و ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری چەوساوەی فەلەستین و ورە وەبەرنانیان.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری سەدان کەس لە خوێندکاران و ئەندامانی پێکھاتە خوێندکارییەکان ، وێڕای ئاماژە کردن بە نزیک بوونەوەی ڕۆژی جیھانیی قودس، ڕۆژی قودسی ئەمساڵی لەچاو ساڵانی ڕابردوو بەجیاواز زانی و وتیشی: خەڵک و لاوانی فەلەستینی خۆبەختکاریی گەورە لە خۆیان پیشان دەدەن و ڕژێمی زایونی ئەوپەڕی چەپەڵی و دڕندایەتیی بەکار ھێناوەو ئەوەی پێی خۆش بێت دەیکات و ئەمریکاو ئەورووپاش داکۆکیی لێ دەکەن.
بەڕێزی وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە کردەوەی دەوڵەتە ئیسلامییەکان لە ھەمبەر پرسی فەلەستین جەختی لەوەش کردەوە کە، بەداخەوە دەوڵەتە ئیسلامییەکان زۆر خراپ دەجوڵێنەوەو تەنانەت ئامادە نین لە بارەی پرسی فەلەستینەوە قسەش بکەن و زێندێکیان پێیان وایە ڕێگای یارمەتی دانی فەلەستین دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ زایونییەکانە لە کاتێکدا کە ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئدامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ھیچ سودێکی نابێت، وتیشی: بە ھیواین بە لوتفی خوداوەند سەرەنجامی کار لە فەلەستین دا بە خۆشی و باشی کۆتایی پێ بێت و زاڵ بوونی فەلەستینییەکان بە سەر نیشتیمانی خۆیان و مزگەوتی ئەقسا وەدی بێت.
بەڕێزی وتیشی: ئەمڕۆکە جیھان لە سەروبەندی ڕێکمەندییەکی تازەی نێونەتەوەییە کە ئەم ڕێکمەندییە، دوای سەردەمی سیستێمی دوو جەمسەریی جیھان و بۆچوونی جیھانی تاکەجەمسەری خەریکە پێک دێت کە ھەڵبەت لەم خولەدا ئەمریکا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاوازتر بووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: کێشەی شەڕی ئەم دواییەی ئۆکرانیا دەبێ قوڵترو لە چوارچێوەی سیستێمی تازەی جیھانی دا چاوی لێ بکرێت کە بە شیمانەی زۆرەوە ڕەوتی ئاڵۆزو دژواری زۆر بەدوای دا پێک دێت کە لە وەھا ھەل و مەرجێکی تازەو ئاڵۆزدا ئەرکی ھەموو وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوونی سەخت ئامێرانەو نەرم ئامێرانەیە لەم میکانیزمە تازەیەدا بە مەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندی و ئاسایشتی وڵات و پەراوێز نەخران.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە، بۆ ڕاپەڕاندنی وەھا ئەرکێکی گەورە زیاترین بەرپرسایەتی لە ئەستۆی خوێندکاران و زانکۆییەکانەو ھەر بەم پێیە لە ئێستادا پەرۆشی لە بارەی زانکۆییەکانەوە گرینگایەتییەکی دوو ھێندەی ھەیە.