ئێران : سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا ھۆکاری رەوشی ئێستا لە دانوستانەکانی ڤیەنایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i407707-ئێران_سیاسەتی_گوشاری_زۆرینەی_ئەمریکا_ھۆکاری_رەوشی_ئێستا_لە_دانوستانەکانی_ڤیەنایە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک دا لە گەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، سیاسەتی فشاری زۆرینەی ئەمریکای بە ھۆکاری رەوشی ئێستا لە دانوستانەکانی ڤیەنا زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2022 03:21 Asia/Tehran
  • ئێران : سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا ھۆکاری رەوشی ئێستا لە دانوستانەکانی ڤیەنایە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک دا لە گەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ، سیاسەتی فشاری زۆرینەی ئەمریکای بە ھۆکاری رەوشی ئێستا لە دانوستانەکانی ڤیەنا زانی .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و گۆترێش شەوی رابردوو لە بارەی گۆڕانکاریە ناوچەییە و جیھانیەکان لەوان رەوشی یەمەن ، ئەفغانستان ، ئۆکراین و دانوستان بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکانی سەر ئێران قسەیان کرد . 

ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وێڕای اماژدان بە بەرەوامیی گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا و لە رێگەی یەکیەتی ئەوروپا ، سیاسەتی فشاری زۆرینەی ئەمریکای بە ھۆکاری رەوشی ئێستا زانی و بە رەخنەگرتن لە واژۆکراوی بێ ئیلزامی ئەم دوایینەی کۆنگرەی ئەمریکا ، گەیشتن بە رێککەوتنێکی پاوەجێ و بەھێز و بە ئینسافانەی بۆ گرتنەبەری بڕیاری واقع بینانە و بوێرانەی حکومەتی ئەمریکا بۆ قەرەبووی سیاسەتی ھەڵەی رابردوو بە پێوست زانی . 

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانیش لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا بە ئاماژە بە گرنگایەتیی دەستپێشخەریی سیاسیی لە دانوستانی نەھێشتنی بایکۆتەکان ناسراو بە دانوستانەکانی ڤیەنا ، لە حاند بەردەوامیی دانوستانەکان و گەخیشتن بە رێککەوتنی گونجاو ھیوای خواست . 

گۆترێش ھەروەھا رەزامەندیی خۆی لە پێشکەوتنی دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان دەربڕی .