حوزه‌یران 12, 2022 07:23 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی زۆرانبازانی لاوی ئێرانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی فەڕەنگی لە ئیتالیا

هەڵبژاردەی زۆرانبازیی فەڕەنگیی لاوانی ئێران لە کۆتایی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی زۆرانبازیدا بە ٧ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو و برۆنزی جامی ساساری ئیتاڵیا گەیشت .

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، تیمی ھەڵبژێردراوی زۆرانبازیی لاوان لەم پێشبڕکێانەدا کە لە ریزی تەمەنی گەورەساڵان بەڕێوەچوو، بە 10 زۆرانباز لە 8 کێش دا بەشداریی کرد.

مەهدی جەوهەری (٥٥ کیلۆ)، سەعید ئیسماعیلی (٦٣ کیلۆ)، ئەمیر عەبدی (٧٢ کیلۆ)، مەسعود کاووسی (٧٧ کیلۆ)، عەلیرەزا محەممەدی (٨٢ کیلۆ)، ئەمیرڕەزا ئەکبەری ٩٧ کیلۆگرام و فەردین هیدایەتی (١٣٠ کیلۆگرام)  بە  مەدالیای زێڕ ، مەھدی ئەحەدی لە کێشی 55 کیلۆ و شاڕوخ میکاییلی لە کێشی 130 کیلۆ بە مەدالی زیو و شایان حەبیب زارع لە کێشی 87 کیلۆدا بە مەدالیای برۆنز گەیشتن .  

سەرپەیڤ