حوزه‌یران 14, 2022 20:04 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی تۆمەتەکانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە»

دادگەی ڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە» بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی میدیایی ھێزی دادی ئێران، شەشەمین کۆبوونەوەی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی «حەبیب فەرەجوڵڵا چەعب» سەرکردەی تاقمۆکەی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە» ڕۆژی سێ شەممە لە دادگەی شۆڕشی ئیسلامیی تاران بەڕێوە چوو.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادە بوونی تۆمەتبارەکەو پارێزەرانی و کۆمەڵێک لە بنەماڵەکانی شەھیدانی تیرۆرکراوی دەستی ئەم تاقمۆکە تیرۆریستییە بەڕێوە چوو.

بۆمب نانەوە لە دایەرەی خانووبەرەو شارسازیی ئەھواز، بۆمب نانەوە لە ڕێکخراوەی بەرنامەو بوجەی ئەھواز، بۆمب دانان لە دایەرەی ژینگەپارێز، بۆمب دانان لە ڕێی ھێڵی گواستنەوەی نەوت، بۆمب دانان لە تەوەرەی گواستنەوەی نەوتی ئابادان و ئەھوازو ماھشەھر، بۆمب نانەوە لە قایم قامەتیی دزفول و ئابادان، پیلان داڕشتن بۆ بۆمب دانان لە دادپەروەریی ئەھواز و ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر نەریتی دەست پێ بوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز لە شاری ئەھواز، لە ڕیزی ئەو تۆمەتە گرینگانە بوون کە لە ڕەوتی دادگایی کردنەکەدا بە تۆمەتبارەکە ڕاگەیەندرا.

جێگای ئاماژەیە تاقمۆکەی تیرۆریستیی «ئەلئەحوازیە» بە سەرۆکایەتیی «ئەسیوەد» تەنیا لە ساڵی ٢٠١٥ ی زایینی دا دە ھێرشی تیرۆریستیی ئەنجام داوە کە بووەتە ھۆی شەھید بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندانی ئێرانی.

سەرپەیڤ