ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409029-ئەمڕۆ_وەزیری_دەرەوەی_ڕووسیا_سەردانی_تاران_دەکات
 دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕووسیا ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2022 02:18 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات

 دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕووسیا ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، "میخائیل ئولیانۆڤ" نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کە بنکەکەی لە ڤییەنە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێ :لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ئێران بەڕێدەکەوێت.

لاڤرۆڤ وەڵامی بانگهێشتێکی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە بۆ گەشتکردن بۆ تاران.

ئەمە یەکەم سەردانی لاڤرۆڤە بۆ ئێران لە حکومەتی سێزدەھەم د ا بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراھیم رەییسی .

وەزیری دەرەوەی روسیا لەسەر بانگهێشتی محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووی دەرەوەی  ئێران رۆژی 13ی نیسانی 2021 گەشتی تارانی کردبوو.