ته‌مووز 04, 2022 07:36 Asia/Tehran
  • باقری کەنی : کات و شوێنی دانوستانەکانی خولی داهاتوو خەریکە یەکجارەکیی دەکرێت

  دانوستانکاری باڵای ئێران له‌ دانوستانه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنی بایکۆتەکان ڕایگه‌یاند: کات و شوێنی دانوستانه‌کانی خولی داهاتووی ئێران خەریکە یەکجارەکیی دەکرێت.

 

هەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەن سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکاریەکانی سەر ئێران کە لە 27ی کانوونی دووەمی 2021 دەستیپێکردبوو، لە 11ی ئازاری 2022 لەسەر پێشنیاری "جۆزێف بۆرێل"، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی  ئەوروپا، چووە قۆناغی پشوودان  و دانوستانکاران بۆ ڕاوێژکاری سیاسی گەڕانەوە پایتەختەکانیان.
لەو کاتەوە بە هۆی دواکەوتنی بڕیاری ئەمریکا بۆ قەرەبووکردنەوەی کردەوەی نایاسایی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ئێران ورێککەوتنی ناڤۆکی ، پرۆسەی دانوستانەکان ڕاگیرا، بەڵام دوای سەفەری ئەم دواییەی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ تاران و کۆبوونەوەی  لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، ئەوە ڕاگەیەندرا، بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی ئێران و ئەمریکا، دانوستان بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لە دۆحەی قەتەر سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "عەلی باقری کەنی"، جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە ودانوستانکاری باڵای  ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئەمریکا، لە ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامییەوە لە تاران، گوتی:دانوستانەکان لە دۆحە لە چوارچێوەیەکدایە کە پێشوەختە دیاری کرابوو ,خۆی گرت.
باقری کەنی گوتی: درێژەی دانوستانەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان ئێران و لایەنی بەرامبەر، بە تایبەتی "ئێنریکێ مۆرا"، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخەری دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکان درێژەی هەیە .