پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆتایی فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409574-پەیامی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_بۆ_کۆتایی_فستیڤاڵی_نیشتیمانی_و_نێونەتەوەیی_سرودی_فەجر
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر، جەختی کرد لە سەر ھەڵبژاردنی لێھاتوو لە ڕووی ھەڵبەست و دەنگ و موسیقاوە لە سرودەکان و بەکارھێنانی بابەتگەلی ئیسلامی و شۆڕشگێڕانەو نیشتیمانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2022 16:02 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆتایی فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر، جەختی کرد لە سەر ھەڵبژاردنی لێھاتوو لە ڕووی ھەڵبەست و دەنگ و موسیقاوە لە سرودەکان و بەکارھێنانی بابەتگەلی ئیسلامی و شۆڕشگێڕانەو نیشتیمانی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر کە لە ئاھەنگی کۆتایی ھاتنی فستیڤاڵەکە خوێندرایەوە، فەرمووی: سرود لەو بارستاییە گرانباییانەیە بۆ پەرە پێ دانی بایەخی مەعرەفەتی و کردەیی.

لە پەیامەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی داھاتووە: پێکھاتەی ھەڵبەست و دەنگ و موسیقا لە پێشکەش کرڕدنی بەکۆمەڵ، لە ڕاستی دا نھێنیی کاریگەر بوونی سرودە ئایینی و نیشتیمانییەکانە لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا و زەوق و سەلیقەو ھونەری ئێرانی لەم بوارەش دا توانیویەتی ئێران بباتە ڕیزی ھەڵکەوتەکانەوە.

ئاھەنگی کۆتایی یەکەم فستیڤاڵی نیشتیمانی و نێونەتەوەیی سرودی فەجر، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و ھونەرمەندان لە ھۆڵی «وەحدەت»ی تاراندا بەرپا کرا.

لە بەشی نێونەتەوەیی ئەم فستیڤاڵەدا ٦ وڵاتی ناوچەکە داگری فەلەستین، لوبنان، سووریا، عێراق، یەمەن و ئەفغانستان بە ٥٠ بەرھەمەوە بەشدارییان کردو بڕیاریشە نزیکەی ٧٠ تیپی ھەڵبژاردەی فستیڤاڵەکە لە کێبەرکێیەکی گەورەی تەلەفزیۆنی دا پێکەوە ململانێ بکەن.