ته‌مووز 14, 2022 10:51 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران گەییشتە شاری کرماشان

ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی لە بیست و ھەشتەمین گەشتی پارێزگاکانی، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی پوشپەڕ لە ڕێگای فڕگەی شەھید ئەشرەفیی ئەسفەھانییەوە گەییشتە کرماشان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «مستەفا عولەما» نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگاو ئیمام جومعەی ئەم شارە، «بەھمەن ئەمیریی موقەددەم» پارێزگار، کۆمەڵێک لە فەرماندەرانی سەربازی و پۆلیس و بەڕێوەبەرانی دەزگاکانی کارگێڕی وێڕای ئامادە بوون لە فڕگە پێشوازییان لە سەرۆک کۆمارو شاندەکەی یاوەری کرد.

لەم گەشتەدا چوار یاریدەری سەرۆک کۆمار، ڕاوێژکارێک و ھەشت کەس لە وەزیران، یاوەری «ئایەتوڵڵا ڕەییسی»ـن.

سەرۆک کۆماری ئێران بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی کرماشان لەنێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ڕایگەیاند: ھیەر چۆن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش فەرموویان، پارێزگای کرماشان قەڵغانی ئێرانی ئیسلامییەو پاسەوانی لە وڵاتە خۆشەویستەکەمان کردووەو ئەمڕۆکە تەواوی جەماوەری وڵات خۆیان بە پێناوداری جەماوەرو سنوورپارێزەرانی کرماشان دەزانن کە بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە ھەشت ساڵی ڕەبەق لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز بەرنگاری سەدامییەکان و مونافیقەکان بوونە.

وتیشی: پارێزگای کرماشان خاوەنی پتر لە بیست ھەزار خەباتکارو گیانبازو نزیکەی ١٠ ھەزار شەھیدەو دیارە ئەمەش دەربڕی ڕاستبێژیی خەڵکەکەیەتی لە ڕووی ئامادە بوون لە تەواوی گۆڕەپانەکانی بەرەڤانیی پیرۆزدا.

«ئایەتوڵڵا ڕەییسی» وێڕای ئاماژە کردن بە سنووری ھاوبەشی پارێزگای کرماشان لەگەڵ عێراق وتی: بەستێنێکی لەبار بۆ گەشتکاری و ھەناردەکردن لەم پارێزگایەدا فەراھەمە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بە پێی بەرنامەی دیاری کراوی گەشتەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای کرماشان، بەڕێزی لە یەکەم ھەنگاودا سەردانی شارستانی سەرپێڵی زەھاو دەکات و لەنێو ئاپۆڕەی جەماوەری ئەم شارستانە لە گڵکۆی «ئەحمەد ئیبنی ئیسحاق (رە)»دا وتارێک ئاراستە دەکات.

لێدوان لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری کرماشان لە یاریگای حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی و ئەنجومەنی وتووێژو کارنانەوەو پرێس کۆنفرانس لەگەڵ پەیامنێران لەو بەرنامانەی دیکەی گەشتە یەک ڕۆژەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ پارێزگای کرماشان دەبێت.

سەرپەیڤ