وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : وتەکانی بایدن لە بارەی ئێران لە پێناو بەردەوامیی سیاسەتی پیلانگێڕیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەندێ پڕۆپاگەندە و تۆمەتی بڵاوکراوە لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕەوتی سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە لەوانە قسەکانی لە کۆبوونەوەی جەدەی ڕەت کردەوە و بێ بنەما وەسفیانی کرد.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشینەی ئەمریکا وەکوو یەکەم وڵاتی بەکارهێنەری بۆمبی ئەتۆمی، دەستێوەردانی بەردەوام لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە، داگیر کردن و دەستدرێژی سەربازی، فرۆشی چەک و ... لە ناوچەکە گوتی: ئەمریکا جارێکی دیکە بە پشت بەستن بە سیاسەتی شکست ھێناوی تۆقاندن لە ئێران، بەدوای دروست کردنی ئاژاوە و قەیران لە ناوچەکەدایە.
کەنعانی هەروەها بە ئاماژە بە چەندین دەیە پاڵپشتیی بێ سنووری ئەمریکا لە ئیسرائیل گوتی: بێ گومان ئەمریکا هاوبەشی سەرەکی درێژەی داگیرکاری فەلەستین و قودس، تاوان و جەنایەتی ئەو ڕژێمە لە دژی فەلەستین و ئاپارتاید و پێشێل کرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لە دژی گەلی فەلەستینە.
ناوبراو لە کۆتاییدا بە جەختکردن لەسەر سیاسەتی بنیاتنەرانەی ئێران لە پێشوازی لە گفتوگۆ لەگەڵ دراوسێکان و داهێنانە ناوچەییەکان،گوتی: چاوەڕوانی دەکرێت حکومەتەکانی ناوچەکە لە وەڵام بە بانگهێشت و داهێنانەکانی ئێران بۆ گفتوگۆ و هاوکاری ناوچەیی، هەنگاوی بنیاتنەرلە بەرژەوەندی ئاسایشی بەکۆمەڵ، ئاشتی و سەقامگیری و گەشەی هاوبەش هەڵگرن.