ته‌مووز 29, 2022 03:40 Asia/Tehran
  • سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران: لە دەریا ئازادەکاندا ئامادە دەبین

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: لە دەریا ئازادەکاندا ئامادە بووینەو ئامادە بوونیشمان بەردەوام دەبێت.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتی: ئەمڕۆکە بەرژەوەندی، سەرچاوەو شادەماری ئابووریی وڵات لە پانتایی ئەقیانووسەکاندایە و لەم ڕووەوە ھێڵی گەشتیوانیی ئێران پێویستی بە پاراستن و پاڵپشتی کردنەو ھەر لە بەر ئەمعش دامەزرانی ئاسایشتی دەریایی بۆ ھێڵی کەشتیوانی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو ھەرێمەی کە نیای داین ئاسایشتەکەی دابین بکرێت و وڵاتانی دیکەش بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.

دەریادار ئێرانی وتیشی: ئەمە خاڵێکی زەقە کە چەندین جار لە ساڵی تازەی زایینی دا ڕێکخراوەی نەتەوەکان ستایشی کردو لە بەر چەشن و ئاستی چالاکییەکانمان توانیمان ئاسایشت بۆ دەریاگەڕەکان دابین بکەین.

 ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە فەرمانبەریەتییەکانی ئێران بە گشتیی مرۆڤ دۆستانەیە، تیشکی خستە سەر ئامادە بوونی ئێران لە دەریای سوورو بانگەشەکانی ڕژێمی زایونی دژی ئێرانیش و وتی: وا دیارە ئەوانە گیرۆدەی خەوێکی قوڵ بووەو زۆر درەنگ لە خەو ڕابوونە، چونکو ئامادە بوونی ھێزی دەریایی ئێران لە دەریای سووردا بابەتێکی تازە نییە.

 سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە سێ قۆناغ دا بە ڕێئاوی سوئیزدا تێ پەڕیوین واتە نەک ھەر لە دەریای سوور بەڵکو چووینەتە دەریای ناوەڕاستیش و ھەمیسانیش ھەر دەچین.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمڕۆکە لە بواری ڕووبەر و ژێرئاوو ھەم لە بواری ئاسمانیش دا توانایی تازەتر بە خۆمانەوە دەبینین.

سەرپەیڤ