کۆتایی ھاتنی مەشقی «دەسەڵاتی ١٤٠١»ی هێزەکانی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ
وتەبێژی مەشقی هێزەکانی زەوینیی ١٤٠١ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دانانی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ کۆتایی مەشقەکەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ئەمیری سەرتیپ دووھەم «کەریم چشەک» وتەبێژی مەشقی دەستەڵاتی ١٤٠١ سەبارەت بە گواستنەوەی کەرەستە و تفاقەکان بۆ ناوچەی مەشقەکە ڕایگەیاند، گواستنەوەی ئامێرو کەرەستەکان بە مەودای ٧٠٠ کیلۆمەتر بە ترۆمبیلە قورس و ھەرە قورسەکانی دروستکراوی پسپۆڕان و پیشەسازیی خۆماڵیی ئێران و ھێزی زەوینیی ئەرتەش لە کەمترین ماوەدا ئەنجامی گرت.
ئەمیر «کەریم چشەک» وتیشی: ئۆپەراسیۆنی گەڕۆکی ئاسمانی بە کۆپتەرەکانی کەرتی ئاسمانیی ھێزی زەوینی و ھەروەھا هێزی کاردانەوەی خێرای تیپی ٦٥ ئەنجامدرا و ئەمەش ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز بوو لە پلاندانان و جێبەجێکردندا کە بە یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی ئەم مەشقە دادەنرێت.
وتەبێژی مەشقی دەستەڵاتی ١٤٠١هێزی زەوینیی ئەرتەش وتیشی: سیستەمی بینینی شەوانە کە لە کۆپتەرەکاندا دانراون لە هەلومەرجێکی هاوشێوەی دیمەنی ڕاستەقینەی شەڕدا سەرکەوتووانە تاقی کرایەوە کە دیارە ئەمەش دەرئەنجامی هەوڵی کەرتی ئاسمانیی ھێزی زەوینی و کۆمپانیاکانی زانست بنەمانە.
«چشەک» وتیشی: دەستکەوتێکی دیکەی مەشقەکە ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر و تێکشکێنەر توانیان ئامانجە دیاری کراوەکان بپێکن و پاڵپشتیی قۆناغەکانی دواتری ئۆپەراسیۆنەکە بکەن.
وتەبێژی مەشقی دەستەڵاتی ١٤٠١هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بۆ یەکەمجار لەم مەشقەدا موشەکی دوور مەودای فەتح ٣٦٠ و فەجری ٥ بەکارهێنراون، ڕوونیشی کردەوە: مووشەکی فەتح ٣٦٠ مووشەکێکە لەدژی ئامانجە ستراتیژییەکان بەکاردێت.