ئه‌یلوول 16, 2022 06:20 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: کارلێککردن و پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان،  کاری له‌ پێشینه‌ی ئابووری و بازرگانیی حکومەتی ئێرانە

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: کارلێک و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێ و وڵاتانی ناوچه‌کە کاری له‌ پێشینه‌ی ئابووری و بازرگانیی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید ئیبراهیم ڕەییسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووریی ئێرانی ئامادە لە ئۆزبەکستان، جەختی لە ئاسانکاریی مامەڵە داراییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە و وتیشی: پەرە سەندنی چوار هێندەی پێوەندیی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ئێران و ئۆزبەکستان؛ئامانجی ھاوبەشی تاران و تاشکەندە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: حکومەتی ئێران لەگەڵ هەموو جیهان ھەڵس و کەوتی دەبێت، بەڵام دراوسێکانی ئەوبەرایەتیی تایبەتیان هەیە لە فراوانکردنی هاوکارییەکان، چونکە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی مێژوویەکی بەهێزی کولتووری و ئابوورییان لەپشتە.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به‌ ئاماژه‌ به‌ زانیاریی ته‌واو و دروستی سه‌رۆک کۆماری ئۆزبه‌کستان سه‌باره‌ت به‌ پێشکه‌وتنی ئێران له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کانی ئابووری و زانستیدا داوای له‌ چالاکانی ئابووری و بازرگانی کرد ئەم بارستایی و توانا باشانه‌ی کە ئەم پێشکەوتنە زانستی و ئابوریانه‌ بەدییان ھێناوە، بقۆزنەوە بە مەبەستی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان، «شەوکەت میرزیایێڤ» بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی بۆ دیدارێکی دوو قۆڵی و هەروەها بەشداری لە ٢٢ەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەردانی ئوزبەکستانی کردووە.

سەرپەیڤ