ئه‌یلوول 16, 2022 11:25 Asia/Tehran
  • پێویستیی یەکگرتنی موسڵمانان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەرپێویستیی یەکگرتنی موسڵمانان لە بەرامبەر دوژمنانی ئیسلام پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممه ، سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئامادە بوون لە مزگەوتی ئەهلی بەیتی ڕەسوڵوڵڵا (ص) له شاری سەمەرقەند، سەره خۆشیی بۆ ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی (ع) دەربڕی و سەباره ت به پێویستیی یەکڕیزی و یەکگرتنی نێوان موسڵمانان لە دۆخی ئەمڕۆی جیهان دا وتی: موسڵمانان هەروەک ئەهلی بەیت (ع) کە هێمای یەکڕیزی و یەکگرتوویی بوون، پێویستە هاوسۆزو یەکگرتوو بن و ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە دژی ئیسلام دەوەستنەوە و موسڵمانان لە خاک و خوێن دا دەگەوزێنن.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانەکەی دا به‌ ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئۆزبه‌کستان ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئۆزبه‌کستان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیی مێژوویی و بیروباوه‌ڕی هاوبه‌شی ھەردووک نەتەوەکە ڕۆنراوەو ئەم دوو وڵاتە دەیانەوێت ھەتا پێیان دەکرێت پەیوەندییەکانیان نزیکتر بکەنەوە.

«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان، «شەوکەت میرزیایێڤ» بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریی بۆ دیدارێکی دوو قۆڵی و هەروەها بەشداری لە ٢٢ەمین لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای سەردانی ئوزبەکستانی کردووە.

سەرپەیڤ