ئه‌یلوول 20, 2022 14:37 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری نەتەوەکان: ئایەتوڵڵا ڕەییسی بەدوداچوون لە هۆکارەکانی مردنی «مەهسا ئەمینی» دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینییەکان جەختی لەوە کردەوە کە: سەرۆک کۆمار بۆ ئەم ڕووداوە زۆر بەپەرۆشەو بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ماموستا عەبدوسەلام کریمی» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان، ڕۆژی یەکشەممە، لە پێوەندی لەگەڵ باوکی پشوودرێژو خەمباری خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی»، ئەم کارەساتە پڕ لە ئازارەی لە لایەن سەرۆک کۆمار و ئەندامانی دەوڵەت لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمینی سەرەخۆشی کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا «مامۆستا کەریمی» بە باوکی خوالێخۆشبوو «مەھسا»ی گوت:سەرۆک کۆمار بۆ ئەم ڕووداوە زۆر بەپەرۆشەو بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی دەکات.

لە درێژەدا بنەماڵەی بەرێز «ئەمینی»شی دڵنیا کردەوە کە مکوڕانە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەکرێت.

«مامۆستا کەریمی» هەروەها پاش کۆچە دڵتەزێنەکەی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» لە پەیامێکدا نووسی: مردنی دڵتەزێنی کچە خۆشەویستەکەمان «مەهسا ئەمینی» دڵی تەواوی خەڵکی بەشەرەفی ئێرانی بریندار کردووە. تاڵیی هەندێ ڕووداو،زاری تاک بە تاکی گەلی ئێران تاڵ دەکات و بە ئاسانی لەبیر ناچێتەوە.

سەرپەیڤ