ئه‌یلوول 23, 2022 13:06 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاژاوەگێڕان بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیی خەڵک لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران

ھێرشی ئاژاوەگێڕان بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیی خەڵک و پارێزەرانی ڕێکمەندی و ئاسایشت بە بیانووی گیان لە دەست دانی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» دوێنێ شەویش لە تاران و چەند شاری دیکەی ئێران بەردەوام بوو.

لەم ئاژاوەگێڕانەدا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئامبوڵانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەش لە هێرشی ئاژاوەگێڕان دەستی لێ نەپاراستراو ھەتا ئێستا چەندین تەکنیکاری پزیشکی و کارمەندی فریاگوزاری برینداربوونەو لە نەخۆشخانە خەوێندراون، هەروەها ٦١ ئامبوڵانسیش تێک شکێندراون.

بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی تاران، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢٣ ترۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە زیانیان بەرکەوتووە و ترۆمبیلێکی ئاگرکوژێنەوەش سووتێندراوە.

زاکانی وتیشی: لەم ئاژاوەگێڕییانەدا ٤٣ پاس و ٥٤ وێستگە بە بیانووی ناڕەزایی  لەنێو براون.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌فسه‌رانی پۆلیسیش که‌ رێگه‌یان له‌ وێرانکردنی موڵک و ماڵی گشتی گرتبوو، به‌ ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕەکان شه‌هید کراون.

لە تاران دا کۆمەڵێک لە ئاژاوەگێڕان بە ئۆتۆمبیلێکەوە پۆلیسێکیان کرد بە ژێرەوەو لە ھەنگاوێکی نامرۆڤانەی دیکەدا ئەفسەرێکی پۆلیس لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە ئاگری تێبەردرا.

سەرەڕای ئەم ھەنگاوە تێکدەرانانەی چەند ئاژاوەگێڕێک و پەلەقاژەی میدیاکانی نەیاران بۆ ھەڵخڕاندنی بیروڕای گشتی، ئەمڕۆ کەشێکی ئارام کەشێکی ئارام بە سەر تەواوی ئێراندا زاڵ بوو و دوای نوێژی هەینی لە تارانیش بڕیار وایە خەڵک بۆ ئیدانەکردنی کردەوەی ئاژاوەگێڕان خۆپیشاندان بکەن.

سەرپەیڤ