ئه‌یلوول 28, 2022 11:02 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدولاهییان »لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیویۆرکی کردووە، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جۆربەجۆر، لەوانە سویید، نەرویژ، بەلژیکا، هۆڵەندا، عێراق، سوریا، لوبنان، ڤەنزوئێلا، کوبا، ئێریتریا، ئۆگاندا، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئوردۆن، بێلاڕووس، ئازەربایجان و ئەرمینیا دیدارو وتووێژی کرد.

ھەر لەم ئاراستەیەدا بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گوتێریش» سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و باسی  پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی کرد.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر لەگەڵ «ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆکی کۆمار ئێران کۆببووەوە، کە لە حەفتا و حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەشداری کردبوو.

سەرپەیڤ