ئه‌یلوول 28, 2022 15:28 Asia/Tehran
  • خۆفڕی «شەھاب» پەردەی لە سەر ھەڵگیرا

خۆفڕی مەشق پێکردنی «شەهاب» بۆ یەکەمجار لە پێشانگای «دەستەڵاتی ئاسمانی»ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نمایش کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلعالەم، ھاوکات لەگەڵ حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزدا، خۆفڕی مەشق پێکردنی «شەهاب» لە پێشانگای «دەستەڵاتی ئاسمانی»ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بنکەی یەکەمی شکاریی «شەھید لەشکری» پەرەی لە سەر ھەڵدرایەوە.

خۆفڕی مەشق پێکردنی «شەهاب» کە توانای ناسینەوەشی هەیە، بەرزایی فڕینی ١١ هەزار پێیە و ماوەی فڕینەکەشی هەشت کاژێرە. بازنەی فڕینی ئەم خۆفڕە بۆ چالاکیی ڕاھێنان ١٠ کیلومەترە؛ با ئەوەش بوترێت کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە توانای زیادکردنی بازنەی فڕینیشی هەیە بۆ ئەرکی ناس کردن لە دوورایی ٢٠٠ کیلۆمەتردا.

خۆفڕی مەشق پێکردنی «شەهاب» چەشنە پەرە پێدراوەکەی «سەفیر»ـە کە تایبەت بە چالاکیی مەشق کردندا چێکراوەو بەم پێیەش توانایی ئایرۆداینامیکیی تایبەتی هەیە و خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزە.

پێشانگای دەستەڵاتی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوکات لەگەڵ حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز کاری خۆی لە بنکەی یەکەمی شکاریی «شەھید لەشکری» دەست پێکردووەو ھەتا کۆتایی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزیش پێشوازی لە سەردانیکاران دەکات.

٢٢ی سپتەمبەری ٢٠٢٢ ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی دەست پێ بوونی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دا.

سەرپەیڤ