ئه‌یلوول 30, 2022 14:01 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری پەیامی ئەمریکا بوو بۆ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕایگەیاندنی ئەمەی که له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەندێک له وەزیرانی دەرەوه هەوڵیان داوه پەیامی ئەمریکا بە ئێران بگەیەنن و پەیامی ئێمەش بگوازنەوە ، وتی: فۆئادحسەین وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری پەیامی ئەمریکا بوو.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا سەبارەت بە دیداری «ئیمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەگەڵ «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەراوێزی حەفتاوحەوتەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، وتیشی: لە دیدارەکەدا مەکرۆن هەوڵی داوە بەو بابەتانەی کە باسی کردوون لە پلەی یەکەم دا ڕوانگەکانی لایەنی ئێرانی لە باڵاترین ئاست دا واتە سەرۆک کۆمار ببیستێ و ئینجا، ئەو بیرۆکانەی کە بە زەینی دا دەگات بۆ نزیک بوونەوە لە خاڵی ڕێککەوتن، باس بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت به بەردەوامیی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانیش رایگەیاند: لایەنی ئەمریکی دوای ھەشت نۆرۆژ لێکدانەوە، بۆچوونەکانی خۆی خستەڕوو و له هەندێک پرسدا که رۆڵێکی بنەڕەتی بۆ ئێران دەگێڕن، دەقێکی ئاراستە کردووە کە جاری وا دەبێ لێکدانەوەی بۆ بکرێت و جاری واشە ناڕوونەو بە ئاسانی لێی تێ ناگەی.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە یەکێک لە ڕەهەندەکانی بەهێزکردنی هەر ڕێککەوتنێک «ڕوونکردنەوە»یە، وتیشی: نابێت دەقێک دە جۆر لێکدانەوە ھەڵ بگرێت، بەڵکو لانیکەم، زۆربەی خوێنەرانی دەقەکە دەبێ وا هەست بکەن کە تێگەییشتنێکی یەکسان و ھاوتەریبیان لە بارەیەوە ھەیە.

سه‌رۆکی دەزگای دیپلۆماسیی  ئێران ڕاشیگه‌یاند که‌ ئێران له‌ گه‌ییشتن به‌ ڕێککه‌وتن جدییه‌ و بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێکی باش و به‌هێز و سه‌قامگیر له‌ هیچ هه‌وڵێک خەمساردی نانوێنێ و مێزی دانوستان بەجێ ناهێڵێت و ئەوە لایەنی ئەمریکییە کە دەبێت نیشانی بدات کە ئایا بوێریی پێویستی بۆ بڕیاردان ھەیە یان نا.

سەرپەیڤ